دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ئاماژهیان بهوهكرد، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا لە پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو، راستی و دروستی هەڵوێستی دڵسۆزانەی یەكگرتووی دەرخست كە دژی درێژكردنەوەی بێ پاساوی پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردن بوو
ئەنجومەنی جێبەجێكردن جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە بڕیار و لێكەوتەكانی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی ماوە بەسەرچوو نەبێتە مایەی زیاتر ئاڵۆزتركردنی بارودۆخی هەرێم و دواخستنی هەڵبژاردنەكان.
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
راگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 22/5/2023 ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی لە شاری هەولێر ئەنجامدا .
سەرەتای كۆبوونەوەكە ئەمینداری گشتی تیشكی خستە سەربارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی راڤەكرد.
كۆبوونەوەكە نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی لە بارودۆخی سياسى هەرێم و دواخستنی هەڵبژاردنەكان، بەتایبەتی ئەوەی ئەمڕۆ روویدا لە پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو، ئەمەش راستی و دروستی هەڵوێستی دڵسۆزانەی یەكگرتووی دەرخست كە دژی درێژكردنەوەی بێ پاساوی پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردن بوو. هەر لەو پێناوەشدابوو فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كاتی خۆیدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكرد .لەو رووەوە ئەنجومەنی جێبەجێكردن جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە بڕیار و لێكەوتەكانی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی ماوە بەسەرچوو نەبێتە مایەی زیاتر ئاڵۆزتركردنی بارودۆخی هەرێم و دواخستنی هەڵبژاردنەكان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئامادەكارییەكان كرا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و دواگفتوگۆ كرا لەسەر رەشنووسی پرۆژەی ئامادەكراو لەلایەن یەكگرتووه بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كە مەبەست لێ ی كۆكردنەوەی سەرجەم دەنگە نارازییەكانی شەقامی كوردستانه، لەو بارەیەوە بڕیاردرا كە لە ماوەی داهاتوودا سەردانی حزب و رێكخراو و كەسایەتیەكان بكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەكە و لە پێناو گەیشتن بە كۆدەنگیەك بۆ بەشداربوونێكی كارا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان..