دیجیتاڵ میدیای سپێده
یەکێتیی ئەورووپا به پاساوی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، کەسایەتی و رێکخراوی نوێی خستە لیستی سزاکانی سەر ئێرانه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئەورووپاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لە پاکێجی هەشتەمی سزاکانی یەکێتی ئەورووپادا دژی ئێران کە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە سەپێنراوە، پێنج کەس و دوو رێکخراو زیادكراون.
ئەو کەسانەی بۆ لیستەکە زیاد کراون، یه‌كێكیان فەرماندەیەکی پۆلیسی تارانه، یه‌كێكی دیكه‌یان کەسێکه باس له‌وه ده‌كرێت پەیوەندیی بە گیانلەدەستدانی پارێزەری ئێرانی مریه‌م ئارڤینەوە هه‌یه، کە دوای ده‌ستگیركردنی گیانی لەدەستدا، هه‌روه‌ها گوتەبێژی پۆلیسی ئێران، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای بواری سایبه‌ریی ئێران و داواکاری گشتی شارۆچكه‌ی سیرجانن.
هاوكات وه‌قفی هاوکاریی سوپای پاسدارانی ئێران و رێکخراوی خوێندکارانی به‌سیج خراونەتە لیستی سزاكانه‌وه.
سزاکان بریتین لە قەدەغەکردنی گه‌شتكردن، بلۆككردنی سەروەت و سامان، قەدەغەکردنی بەدەستهێنانی پارە و سەرچاوە ئابوورییەکان و به زیادكردنه‌كانی ئه‌مڕۆوه، تا ئێستا بەسەر ٢١٦ ئێرانی و ٣٧ رێکخراوی وڵاته‌كه‌دا سه‌پێنراون