رێکخراوی کەشناسیی جیهانیی رایگەیاند کە بەهۆی گەرمای تاقەتپڕوکێن و کارەساتەکانی ئاووهەوا لە ١٩٧٠ەوە تاکوو ٢٠٢١ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس گیانیان لەدەست داوە و ئەم کارەساتانە بە بەهای چوار ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلار زیانیان بە ئابووری گەیاندووە.
راپۆرتی کۆنگرەی کەشناسیی جیهانیی کە چوار ساڵ جارێک بڵاو دەکرێتەوە راگەیەندرا و ئاماژەی بەوە داوە لە ١٩٧٠ەوە تاکوو ٢٠٢١، ١١ هەزار و ٧٧٨ کارەساتی سروشتی روویان داوە.
لە راپۆرتەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی بەهۆی گەرمای تاقەتپڕوکێن و کارەساتەکانی ئاووهەوا لە میانی ئەو ٥٠ ساڵەدا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس گیانیان لەدەست داوە و ئەم کارەساتانە بە بەهای چوار ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلار زیانیان بە ئابووری گەیاندووە.
سەرنجیش خراوەتە سەر ئەوەی کە بەهۆی سیستەمی هۆشداری پێشوەختە و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە ماوەی ئەم ٥٠ ساڵەدا ژمارەی قوربانییانی کارەساتەکان کەم بووەتەوە.
رێکخراوی کەشناسیی جیهانیی بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە لەسەدا ٩٠ی گیانلەدەستدانەکان لە سەرتاسەری جیهان لە وڵاتانی تازە پێشکەوتوودا بووە، زیانە مادییەکانی کارەساتەکانی وڵاتانی کەم پێشکەوتوو و وڵاتانی دوورگەییی بچووکدا ئێجگار زۆر بووە و نووسیوویشیەتی: "بەهۆی کارەساتە سروشتییەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ بە تێکڕایی ٢٢ هەزار و ٦٠٨ کەس گیانیان لەدەست داوە".