وەزارەتی ئاسایشی ئێران هەڵوەشاندنەوەو دەستگیركردنی ئەندامانی تۆڕێكی سیخوڕیی پەیوەست بە دەزگایەكی هەواڵگری بیانی ڕاگەیاند، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو ئێرانیانەی كە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن.
وەزارەتەكە ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: لە كاتی بەدواداچوونی بەردەوامی ئامانج و جموجۆڵی خزمەتگوزارییە سیخوڕییە بیانییەكان، زانیاری دەستكەوتووە لەسەر چڕكردنەوەی تایبەتی یەكێك لە ئامێرەكان لەسەر ئەو ئێرانیانەی كە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن.
ڕوونیشیكردەوە، ئەندامانی تۆڕەكە لە ڕێگەی بەكارهێنانی نایاسایی و بێ مۆڵەتی داتابەیسەوە زانیاری و ناوی هاوڵاتییانی ئێرانیان كۆدەكردەوەو بەرپرسانی پەیوەندییەكانیش ئەو زانیاریانەیان ڕادەستی سەرۆكی تۆڕەكە دەكرد، ئەویش لە ڕادەستی رێكخراوی سیخوڕی پەیوەندیداری دەكرد.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "دوای دۆزینەوەی ڕەهەندەكانی دۆسیەكە و ناسینەوەی بریكارە جێبەجێكارەكانی ناوخۆی وڵات، سەرجەم ئەو كەسانەی پەیوەندییان بە تۆڕەكەوە هەبووە، بە تۆڕی ناوخۆ و پەیوەندییەكان و بەڕێوەبەرانی سیستەمەوە، دەستبەجێ بە فەرمانی دەسەڵاتی دادوەری دەستگیركراون".
ئەوەی جێگای باسە، دوێنێ وەزارەتی ئاسایشی ئێران دەستگیركردنی ئەندامانی شانەیەكی راگەیاند لە نزیك سنوورەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستانداو وتی ئەوانە پەیوەندییان بە قەوارەی زایۆنیستییەوە هەیە.