سەرۆكی پەرلەمان داوا لە دەزگاكانی هەرێم دەكات كار بە نوسرای جێگرەكەی نەكەن لەبارەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دوای ئەوەی دوێنێ هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری ژمارە 10ی تایبەت بە كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد ئەمڕۆش سەرۆكی پەرلەمان نوسراوی ئاراستەی هەمان لە دامەزراوەكان كردووە، كە نوسراوی جێگرەكەی كاری پێنەكرێت.

ئەمڕۆ دەزگا پەیوەندیدارەكان ئاشكرایان كرد كە نوسراوەكانی بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمسیۆنیان بەدەست گەیشتووە و كاری پێدەكەن.

لەبەرامبەر ئەو نوسراوەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، ئەمرۆ ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نوسراوی فەرمی بۆ هەمان دامەزراوەكان كردووە كە باس لە نایاسایبوونی ئەو بڕیارە دەكات.

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی ڕایگەیاند: سەرۆكی پەرلەمان داوای لە سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی هەرێم كار بە هیچ نووسراوێكی پەرلەمانی نەكەن، ئەگەر واژۆی خودی سەرۆكی پەرلەمانی لەسەر نەبێت.

رۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بە كاراكردنەوەی كۆمسیۆن ئەنجامدا و لە كۆبوونەوەكەدا شەڕ لە نێوان پەرلەمانتارانی پارتی و یەكێتی دروست بوو، دواتر پارتی رایگەیاند كۆمسیۆنیان كارا كردۆتەوە و یەكێتیش دژی ئەوە وەستایەوە و راگەیاند كۆبوونەوەكە لە لایەن سەرۆكی پەرلەمان هەڵگیراوە و بڕیارەكە پەسەند نەكراوە.