دیجیتال میدیای سپێده
كەرتی پیشەسازی لە عێراق هەروەكو كەرتەكانی دیكە كە بەهۆی ئەو رووداوە توندوتیژییانەی لە دوای ساڵی 2003وە لە وڵاتەكە روویدا رووبەڕووی قەیران بووەتەوە.
بەڵام لە دوای ئەو هەموو كاریگەرییە نەرێنیانە، لە پارێزگای بەسڕە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی كەرەستەی جۆراوجۆری بیناسازیی بە گوژمەی 12 ملیۆن دۆلار دامەزرا. لە كارگەكە كە پشت بە بەرهەمهێنانی رۆبۆت دەبەستێت، لە بری مرۆڤ رۆبۆتەكان كاردەكەن.
سەرۆكی فەرمانگەی وەبەرهێنانی بەسڕە، عەبدحوسێن سەلمان لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوە كرد، كە بۆ یەكەم جار رۆبۆت لە كارگەكەدا كاردەكەن و رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە كە لە رێگەی ئەو سیستەمەوە بەرهەم و كوالیتی بەرزبكەنەوە.
عەبدحوسێن سەلمان ئاشكرای كرد كە توانای بەرهەمی ساڵانەی كارگەكە كە كەرەستەی بیناسازیی و چەسپ بەرهەمدەهێنێت 400 هەزار تۆنە و گوتی: "كارگەكە كە بە رۆبۆت كاردەكات 16 جۆر كەرەستەی بیناسازیی بەرهەمدەهێنیت. ئەم ژمارەیە تاكو مانگی ئاب دەگەیەندرێتە 30 جۆر".