ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ کەیس مارسێلیس، فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. لە كۆبوونەوەیەكدا بەڕێز جێگری سەرۆک، ڕۆڵی هێزەکانی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و ستایشی هاریکارییە سەربازی و ڕاوێژکارییەکانی […]