دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند

دوا نوێکردنەوە: 2023-05-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش باندێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات كە تۆمەتبارێكیان ژنە.

بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: دوای دەستكەوتنی زانیاری لەسەر باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٣ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكانی پارێزگای دیالە ، لە هەڵمەتێكدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێن.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد، دەستگیرا بەسەر بڕی ١ كیلۆ و ٢٨ گرام حەشیش و ٢٩٥ گرام كریستاڵ و ٦ گرام گەرد.

ئەوەشیان خستەڕوو: تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە .