دیجیتاڵ میدیای سپێدە
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، ۆری لێدانی بیریش مەترسی لەسەر كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی هەیە
كاروان سەباح بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەك لەسەر چواری گوندەكانی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا پێویستییان بە ئاو هەیە،و زۆری لێدانی بیریش مەترسی لەسەر كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی هەیە.
كاروان سەباح وتیشی: بۆ رووبەرووبوونەوەو رێگریكردنیش لە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواو وشكەساڵی لە هەرێمی كوردستان، حكومەت داوای هاوكاری دارایی و پشتیوانی لە دانیشتووانی گوندەكان دەكات كە پۆندی هەرەوەزی دروست بكەن، بۆ كۆكردنەوەی ئاوی بەفر و باران و دابینكردنی سەرچاوەیەكی ئاوی هەمیشەیی خاوێن بۆ گوندنشینان و جوتیاران لە گوندەكانی هەرێمی كوردستاندا.