ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی دەرەوە لە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا زیادیكردووە

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دەنگدان بۆ گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا لە باڵیۆزخانەكانی دەرەوەی وڵات كۆتاییهات.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی توركیا (ی.س.ك) ڕایگەیاند، 1,895,430 كەس لە نوێنەرایەتیەكانی دەرەوە و گومرگەكان دەنگیان داوە. بەم ژمارەیە دەنگەكانی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات لە گەڕی دووهەمدا زیاتربووە.

دەنگدان لە گومرگەكان تا كاتژمێر پێنجی ئێوارە ی 28ی 5 بەردەوام دەبێت. دەنگەكانی دەرەوەی وڵات دەنێردرێت بۆ ئانكەرە و لە 28 مانگ ئەژمار دەكرێن.

بەهۆی ئەوەی لە دەنگدانەكەی گەڕی یەكەمدا هیچ كام لە سێ كاندیدەكەی سەرۆكایەتی توركیا نەیانتوانی سەدا 50 كۆ یەك بهێنن، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كەوتە گەڕی دووهەمەوە و بەربەرەكانییەكە لە نێوان سەرۆكی ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆاغان و سەۆركی ئۆپۆزسیۆن كەمال كلیچدارئۆغڵووە.