ئەمریکا گروپی ڤاگنەر تۆمەتبار دەکات بە دابینکردنی مووشەک بۆ هێزەکانی پشتیوانی خێرا

دوا نوێکردنەوە: 2023-05-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گروپی ڤاگنەر تۆمەتبار دەکات بەوەی کە مووشەکی ئاسمانی بۆ هێزەکانی پاڵپشتی سەربازی لە سودان دابینکردووە، بۆ ئەوەی لە شەڕی دژی سوپای سودان بەکاربهێنرێت کە زیاتر پشت بە ئاراستەکردنی هێرشە ئاسمانییەکان دەبەستێت.

برایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری هەواڵگریی راگه‌یاند بوونی گروپی ڤاگنەر لە کیشوەری ئەفریقا، نوێنەرایەتی هێزێکی ناسەقامگیرکەر دەکات بۆ هەر وڵاتێک کە ڕێگە بدات سەرچاوەکانی گروپەکە لەسەر خاکەکە لە ژێر سەروەری خۆیدا جێگیر بکرێن.

خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە گروپه‌كه‌ لە ڕێگەی مالی و وڵاتانی دیکەوە کاربکات بۆ شاردنەوەی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی کەرەستەی سەربازی بۆ بەکارهێنان لە ئۆکرانیا.
لە لایەکی دیکەوە، ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لایەنە شەڕکەرەکانی سودان لە ئەگەری سزاکان هۆشداری دا، دوای ئەوەی پێشێلکارییەکانی ڕێکەوتنی ئاگربەستی تۆمار کرد کە لەگەڵ هەردوو واشنتۆن و سعودیە دانوستانی لەسەر کردبوو.

وه زاره تی ده ڕه وه ی ئه مریکا ڕایگه یاند، گرووپی چاودێری که له دوای دانوستانه کانی جده پێکهێنراوه و بووه هۆی ڕاگه یاندنی ئاگربه ست بۆ ماوه ی یه ک هه فته ، چاودێری به کارهێنانی تۆپخانه و فڕۆکه ی بێ فڕۆکه وانی و فڕۆکه ی سه ڕبازی و هه ڕوه ها سه ڕهه ڵدانی شه ڕ.