دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئێوارەی ئەمڕۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو گۆڕانكارییانەی لە لایەن بەشێك لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: "ئەو گۆڕانكارییانەی لە لایەن بەشێك لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێككەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی كوردستان، لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی ڕێككەوتنی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵیین و هەروەها دژی پرەنسیپەكانی ڕێككەوتنی حكوومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو كابینەیەیە كە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دراوە".
حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیشیكردووەتەوە: "ئێمە وەك حكوومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەك، ئەم ستەمكاری و قبووڵ ناكەین و پابەندی هیچ بڕیارێكی تریش نابین جگە لەو ڕێككەوتنەی پێشتر لەگەڵ حكوومەتی بەڕێز سوودانی كراوە".