ئەندامی کەنەکە سالار مەحمود لەبارەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بە سەر لۆزان وتی: "ئەقڵیەتی سەد ساڵی رابردووی تورکیا بەرامبەر بە کورد هێشتاش بەردەوامە و رەنگە کورد ئەو کاتە لاواز بووبن، بەڵام ئەمرۆ دەرفەت و توانای ئەوەهەیە کە کورد ئەم سەدەیە بکاتە سەدەی خۆی".