جۆرێکی نوێی جاڵجاڵۆکە لە باكوری كوردستان دۆزرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2023-05-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی پەیمانگای پەروەردەی خوێندنی باڵا لە زانکۆی هەکاری، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر مەلەک ئەردەک جۆرێکی نوێی جاڵجاڵۆکەی دۆزیەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی زانکۆکە، جاڵجاڵۆکەکە بە ناوی "Gylippus Merganus" ناونراوە.

بە ئاماژەدان بەوەی "Gylippus Merganus" جۆرێکە لە جۆرەکانی جاڵجاڵۆکە کە ژەهراوی نین و بێ زیانن و زۆربەیان لە شاخە بەرزەکاندا دەژین، ئەردەک رایگەیاند: "ئەم جۆرە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاونابنەوە. شارەکە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەکەیەوە چەندین جۆری جیاوازی جاڵجاڵۆکە لەخۆ دەگرێت کە هێشتا نەدۆزراوتەوە".

ئەو جۆرەی جاڵجاڵۆکەیە کە لە زمانی خەڵکدا زیاتر بە "کچی زەرد" ناسراوە، بە زۆری لە دەمەوئێواراندا دەردەکەوێت