سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا: "ئەنجامی گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار زووتر رادەگەیەندرێت"

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-28 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

- ئەحمەد یەنەر: "وەک دەزانرێت هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بە بەشداریی کاندیدانی سەرکۆمار و ٢٤ پارتی سیاسیی بەڕێوەچوو. بەو پێیەی لەم هەڵبژاردنەدا تەنها کاندیدەکانی سەرکۆمار کێبڕکێ دەکەن، پێمان وایە زووتر ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت".