کەمال کلیچدارئۆغلو: داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەکەم بچنە سەر سندوقەکان دەنگی خۆیان بدەن

دوا نوێکردنەوە: 2023-05-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

کەمال کلیچدارئۆغلو، کاندیدی ئۆپۆسیۆنی تورکیا بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئەنقەرە دەنگیدا

کەمال کلیچدارئۆغلو بۆ میدیاكانی رایگەیاند: بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی دیموکراسی و ئازادی لە تورکیادا داوا لە هەمو هاوڵاتیان دەکەم بچنە سەر سندوقەکان دەنگی خۆیان بدەن

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەڵبژاردنە بەدۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و گەلێکی زۆرداری لە وڵاتدا رویداوە، باوەڕم بە خەڵکی تورکیا هەیە کە ئەمڕۆ لە پێناو ئایندەدا دەنگی خۆیان بدەن.