دیجیتال میدیای سپێده
بەبۆنەی سەركەوتنی رەجەب تەیب ئەردوگان لەهەڵبژادنەكانی سەرۆكایەتی توركیادا، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزباییەك ئاراستە دەكات.
لەتویتێكدا بەبۆنەی سەركەوتی ئەردوگان لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا،مامۆستا سەلاحەدین محمد بهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: وێڕای پیرۆزكردنی ئەم سەركەوتنە،ڕێكوپێكی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە جێگای سەرنج وعیبرەتە.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو راشیگەیاند: سەركەوتنی بەڕێز ئەردۆغان بۆ ویلایەتی نوێی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، روداوێكی گرنگ وسەرەتای سەدەیەكی نوێی توركیاو ناوچەكەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هیوا دارم سەركەوتنی ناوبراو ببێ بەسەركەوتنی گەلانی توركیاومایەی سەقامگیری ئەو وڵاتەو ناوچەكە. بەهیوای چارەسەری كێشەكان،