پەرلەمانی ئۆگەندا بە فەرمی هاوڕەگەزبازی لە وڵاتەکەیان قەدەغەکرد

دوا نوێکردنەوە: 2023-05-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەهۆی جێبەجێكردنی یاسایەك لەدژی هاورەگەزبازی لەوڵاتی ئۆگەندا، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لەئۆگەندا دەكات بۆ ئەوەی لەو بریارەیان پاشگەز ببنەوە.

بۆ بەرگریكردن لەرەوشەنبیری و بەها بەڵاكانی كۆمەڵگاكەیان، سەرۆكی ئۆگەندا یوویری موسیفینی ئیمزای لەسەر پرۆژە یاسایەك كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاورەگەز بازی لەوڵاتەكەیدا، ودەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لایخۆیەوە، جو بایدن سەرۆكی ئەمریكا، پرۆژە یاسایی ئۆگەندا لەدژی هاورەگەزبازی رەتیكردەوە وهەڕەشەی ئەوەیكرد كە سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت بەكەمكردنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتە بەتایبەت لەبواری هاوكاری و وەبەرهێنان دا.

بایدن راشیگەیاندوە: دەركردنی یاسایەك لەدژی هاورەگەزبازان لەئۆگەندا دەبێتە هۆی پێشێلكردنێكی كارەساتبار بۆ مافەكانی مرۆڤ لەجیهان دا. وداواشی لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كردوە پێداچوونەوە بەپابەندییەكانی ئەمریكا بكرێتەوە لەبەرامبەر ئۆگەندا.

ئەنیتا ئەمبین، سەرۆكی پەرلەمانی ئۆگەندا رایگەیاند: كەسەرۆكی وڵات یوویری موسیفینی ئیمزای لەسەر پرۆژە یاساكە كردوە وبەهەموو هێزێكەوە توانیمان بەرگری لەرۆشنبیری وبەها باڵاكانی كۆمەڵگەی وڵاتەكەمان بكەین.