دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی چارەنووسی پەرلەمانی كوردستان بۆ نۆیەمین جار كۆدەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی پەرلەمانی كوردستان،

بەگوێرەی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 30 ئایار جارێكی دیكە لەسەر چەند سكاڵایەك سەبارەت بە یاسایی بوون یاخود نایاساییبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە كە پێشبینی دەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر چارەنووسی پەرلەمانی كوردستان بدرێت، پێشتر چەند سكاڵایەك لە دژی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە و داواكراوە یاسای درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پوچەڵبكرێتەوە.

رۆژی 24ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی هەشتەمین دانیشتنی سەبارەت بە تانەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا و تێیدا گوێی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گرت بۆ ئەوەی بزانێت كە لە توانیاندا هەیە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئەنجام بدەن.