د. جەمال كۆچەر: تا ئێستا ناكۆكیەكان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەردەومیان هەیە

دوایین نوێکردنەوە 2023-05-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێدە

سەرۆكی كوتلەی یەكگرتوو لەپەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقیەكانی رایگەیاند: بەئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێی سیاسی نەبێت لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ناتواندرێت پرۆژەكە تێپەڕێندرێت.

د. جەمال كۆچەر سەرۆكی كوتلەی یەكگرتوو و هاوكات ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد: تا ئێستا ناكۆكیەكان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەردەومیان هەیە، و تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی سیاسی لەسەری نەكراوە.

وتیشی: ئەگەر رێككەوتنێكی نوێی سیاسی لەسەر نەكرێت لەنێوان كوتلە سیاسیەكان ولەنێوان حكومەتی هەرێم وحكومەتی ناوەندی پرۆژە یاسایی بودجە لەپەرلەمان تێپەڕنابێت وپەسەند ناكرێت.

د. جەمال كۆچەر راشیگەیاند: تێپەڕاندنی پرۆژە یاسایی بودجەی لەرێگەی سەپاندنی داهاتەكان دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشەی سیاسی، بۆیە هەموو لایەك بەدوای تێپەڕاندنی یاساكەوەن، بۆ ئەوەی رێككەوتن لەنێوان تەواوی لایەنەكاندا بكرێت وهیوادارین لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بكرێت.