عێراق.. داهاتەكانی نەوت لەمانگی نیساندا بۆ 7.7 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2023-05-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی نەوتی عێراق دوایین زانیاری لەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی نیسانی رابردوو و ئەو داهاتانەی كەبەدەستەوە هاتوون بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە: سەرجەمی داهاتەكانی نەوت بۆ مانگی نیسانی رابردوو كەلەلایەن كۆمپانیایی سۆمۆ بۆ بازاڕكردرنی نەوتی عێراق بڵاودەكرێنەوە گەیشتووەتە نزیكەی 98 ملیۆن بەرمیل، وداهاتەكەیشی دەگاتە 7.7 ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردوە: ئەو رێژە نەوتەی كەلەمانگی نیساندا هەناردەكراوە لەكێلگە نەوتییەكانی باشور وناوەراستی عێراق گەیشتوەتە نزیكەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت، ونرخی هەر بەرمیلێك نەوتیش گەیشتووەتە 78.58 دۆلار.

كۆمپانیایی سۆمۆ ئاشكرایكردوە: داهاتەكانی نەوتی عێراق لەماوەی سێیەكی یەكەمی ئەمساڵ دا گەیشتووەتە نزیكەی 30 ملیار دۆلار.

وەزارەتی نەوت راشیگەیاندوە: نەوتی عێراق لەلایەن 36 كۆمپانیایی جیهانیەوە لەبەندەرەكانی بەسرە وخۆر وعەموامات وبەندەری جەیهان وبۆری نەوتی كەركوكەوە دەگوازرێتەوە.