ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا کەم دەبنەوە، بەڵام بەڕیتانیا لە زیادبووندایە

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-06 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

لە ماوەی دوو هەفتەدا لە ئیتاڵیا بۆ یەکەمین جار ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەمتر بۆوە بەبەراوردا لەگەڵ ڕۆژانی ڕابردوودا. بەڕێوبەری دەزگای پاراستنی نیشتیمانی مەدەنی ئیتاڵیا ئانجیلۆ بۆڕێلی وتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 525 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.