بانكی ناوەندیی عیراق ڕایدهگهیهنێت، پێویست نییە مامەڵە بە دۆلار بكرێت لە عیراق، دینار دراوی نیشتیمانییە
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندیی عیراق بە میدیای فەرمیی عیراقیی راگەیاند: ئامانج لە خستنەبازاڕی سێ گوژمەی یەك لەدوای یەكی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پاراستنی سەقامگیریی نرخی خەرجكردن و مامەڵەكردن بە نرخی فەرمیی دۆلار بووە.
ءاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا بانكی ناوەندی پشتدەبەستێت بە رێكارێك بۆ باشكردنی كارەكان و ئاسانكردنی رێكارەكانی گواستنەوە و حەواڵەی پارە كە بەپێی وتەكانی ئەو بەرپرسە "هەندێك بازرگان دەبنە هۆی دروستبوونی كێشە لە ماڵپەڕی تایبەت بە حەواڵەی پارە و فشارێك دروستدەكەن بۆ زیادبوونی خواست لەسەری".
ئەوەشی خستەڕوو: سەرجەم لیژنەكانی پەیوەست بەم بابەتە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لەسەر هێڵدان بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەمەبەستی پشتیوانیكردنی مامەڵەكردن بە دینار و رێگریكردن لە مامەڵەی نافەرمیی بە دراو.
جەختی لەوەشكردەوە: پێویست نییە مامەڵە بە دۆلار بكرێت لە عیراق، دینار دراوی نیشتیمانییە.