"لە هەرزانکردنی کارتی مۆبایلەوە بۆ ڕاگرتنی پەڕلەمانی کوردستان"

دوایین نوێکردنەوە 2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بێستون محمد

- دەیان ساڵە پارتی و یەکێتی کوردایەتی و شۆڕش و حکومەت داری بەمیلەتەکەیان دەفرۆشن بەناوی جۆراوجۆرەوە تەنانەت وایان بڵاو کردبۆوە ئەوان عێراق فێری حکومەت داری دەکەن و بەغدا موفلیسەو پارەشی نیە ..لەبەرانبەردا حکومەتی عێراقی مەژغوڵی ڕووداو قەیرانەکان بوو.بۆیە نەدەپرژایە سەر ئەو بابەتانە دوساڵە حکومەتی عێراقی هێدی هێدی خۆی کۆدەکاتەوەو دەیەوێت قەرەبووی هەموو ئەوانە بکاتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە .ئەوکات دەستەکە کەشف بوو ڕاستی بابەتەکە دەرکەوت کەئەمان نەک دەوڵەت داری ناکەن بەڵکو حزبایەتیەکی خراپ و ناڕاست دەکەن .

سەرەتا حکومەتی عێراقی هەرێمی ناچار کرد بە هەرزانکردنی کارتی موبایل و ئەنتەرنێت کەچەندین ساڵە لێرە کۆمپانیا حزبیەکان بەگران دەیفرۆشن ..
پاشان نرخی بەنزین تا ئەوەی عێراق نەبوو نرخی لترێک گەیشتە نزیکەی دوو هەزار عێراق ئەوەشی پێکردنەوە بە 750دینار.ئنجا ڕۆن و زیت و برنج و شەکر لێرە تابایەعیە حەیاتەکە نەهاتبوو نرخی ئەو شتانە لەدەست فەقیر دەرچووبوو ئەوەش عێراق هەرزانی کرد تەنانەت نرخی هێلکەش..

دوای چەندین بابەتی تری لەوانەی سەرەوە حکومەتی عێراقی هاتە سەر بابەتی پەرلەمان و حکومەت و دەزگا شەرعیەکان و ئەوانەشی خستە ژێر پرسیارەوە کاتێک پارتی و یەکێتی بەویستی خۆیان چۆنیان ویست وایان لێکرد ئەگەرچی دڵسۆزان ئامۆژگاریان کردن بەڵام هیچ.

ئێستا حکومەتی عێراقی لەچیەوە دەستی پێکردوو هێشتاش کۆتایی نەهاتووە چونکە سەدان پۆخڵەواتی ترماوە دەرکەوێت و خەڵک پێی ئاشنا ببێت.