لایەنەكانی سوننە پشتیوانی لە دەرچونی یاسای لێبوردنی گشتی دەكەن و، بەشێك لە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیش رەتیدەكەنەوە یاساكە پەسەند بكەن.
عیسا ئەلعەدای، سەرۆكی دامەزراوەی تەقەدوم بۆ توێژینەوە و لێكۆڵینەوە لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەرچەندە بەشێك لە عێراقییەكان چاوەڕێی دەرچونی یاسای لێبوردنی گشتی دەكەن، بەڵام هەندێك لە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیدەكەنەوە یاسای لێبوردنی گشتی پەسەند بكەن، لەكاتێكدا لایەنەكانی سوننە پشتیوانی لە دەرچونی یاساكە دەكەن.
وتیشی، لە ئێستادا دۆخی عێراق زۆر ئاڵۆز و ناڕونە ، بەڵام دوای سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی، دەبێت لاپەڕەیەكی نوێ دەستپێبكات كە مافی چەوساوەكان لەناو زیندانییەكاندا بگەڕێنێتەوەو، كۆتایی بەو نادادپەروەرییە بهێنرێت كە بەرامبەر هاوڵاتیانی عێراق دەكرێت.