ئەنجامی فەرمی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رەوانەی رۆژنامەی فەرمی کرا

دوایین نوێکردنەوە 2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەحمەد یەنەر: "بەپێی ئەنجامەکان بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەدا ٥٢،١٨ دەنگەکانی بەدەستهێناوە کە دەکاتە کۆی گشتی ٢٧ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٥٨٩ دەنگ".