دوای هەڵبژاردنی توركیا، هەدەپە دەستیكردوە بە میكانیزمی ڕەخنە لەخۆگرتن

دوایین نوێکردنەوە 2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدپە) رایگەیاند: كە دوای هەڵبژاردنەكان دەستیان كردووە بە پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و میكانیزمی رەخنە لەخۆگرتن، سەرنجی خستە سەر ئەوەی وانە لە هەڵەكانیان وەردەگرن.

ئەبرو گونای لە بارەگای گشتیی هەدەپە لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوە دا كە پڕۆسەی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی نائاسایی كە بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە دوایان خست، كار پێ دەكەنەوە و گوتی: "لەم پڕۆسەیەدا بە ئیرادەیەكی پتەو و بە رەخنە لەخۆگرتن و رەخنەی بونیادنەرانە بەرەو كۆنگرە هەنگاو دەنێین. بۆ ئێمە قۆناغێكی نوێ دەستی پێ كردووە.

پڕۆسەی لێپرسینەوەی رێكخراو لە رێگای كۆنفرانس و كۆنگرەكانەوە تەواو دەكەین".