دیجیتال میدیای سپێده
مامۆستا ( سەڵاحەدین موحەمەد بەهائەدین ) ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ( بافڵ تاڵەبانی ) سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزبایی 48 ساڵەی دامەزراندنی ئاڕاستە کردن.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، هیوای خواست یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، وەک حزبێکی خاوەن مێژوو، بەردەوام بێ لە خەباتی مەدەنی و سیاسی بۆ پێشخستنی زیاتری سیستەمی حوکمڕانی.
هەروەها هاوشان لەگەڵ حزب و لایەنەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی هەرێم ، پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ناو پرۆسەی سیاسی و لابردنی هەموو لەمپەرەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان.
لە لایەن خۆیانەوە، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی، وێڕای دەربرینی سوپاس بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە کاری پێکەوەیی نێوان لایەنە کاریگەرەکان، بە مەبەستی بەرقەرار بوونی پرۆسەی سیاسی لەسەر بناغەیەکی پتەوی هاوبەش.