ئەنجومونی جێبەجێکردنی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن له‌ یەكێتی نیشتمانی ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2023-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەنجومونی جێبەجێکردنی یه‌كگرتوو بەبۆنەی (48)مین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزبایی له‌ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌:

بەرێز/ كاك بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

سڵاو و رێز...
بەبۆنەی (48)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی لە جەنابتان و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندامانتان دەكەین، هیوادارین ئەم بۆنەیە هەموو ساڵێ بە خێر و خۆشی بێتەوە بەسەرتاندا.
لەم بۆنەیەدا دەخوازین هەنگاوی بەرەوپێشچون لەیەکڕیزی و کاری هاوبەش بۆ پاراستنی مافە دەستوریەکانی گەلەکەمان بنرێت ..
هەروەها جەختدەكەینەوە لەسەر بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەل و وڵات .