دیجیتال میدیای سپێده
بازاڕی جیهانی نەوت لەچاوەڕوانی كۆبوونوەی ئۆپێك پڵەس دایە، كەبریارە سبەی لەوڵاتی سعودیە بەرێوەبچێت وتێیدا تاوتوێی دیاریكردنی نرخی نەوت و دەركردنی چەند بریارێك بكرێت.
لەپێناو سەقامگیركردن ویەكسانی لەبازاڕی جیهانی نەوتدا، بەشێك لەوڵاتانی هاوپەیمان لەئۆپێك پڵەس دا داوایانكردوە بەرهەمهێنانی نەوت كەمتر بكەن، بۆ ئەمەش ئۆپێك پلە كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات وچەند بریارێك دەردەكات.
هەر یەكە لە سعودیە و هەشت وڵاتی دیكە لە ئۆپێك پڵەس دا، بەرهەمهێنانی نەوتیان كەمكردوە بە یەك ملیۆن و 66 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، لەنێوان ئایاری 2023 تاوەكۆ كۆتایی ئەم ساڵ، ئەمە جگە لە دابەزاندنی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەنێوان تشرینی یەكەمی 2022 تا سەرەتایی 2023.
پێشبینی دەكرێت لەكۆبوونەوەی ئۆپێك دا، گۆرانكاری گەورە دروست ببێت، وبەهۆیەوە رێكاری پێویست لەبازاڕ دا دەگیرێتە بەر بەرلەوەی شتێكی چاوەڕوان نەكراو رووبدات، وچاودێری كاریگەرییەكانی لەسەر بازاڕی جیهانی دەكرێت.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی جیهانی، پێشبینی دەكرێت دوای كۆبوونەوی ئۆپێك پڵەس، بۆ نیوەی دوەمی ئەمساڵ نرخی نەوت لەنزیكەی 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دەست نیشان بكرێت.