نەتەوەیەكگرتووەكان: ئیسرائیل لەسەرەتای ئەمساڵەوە 112 فەڵەستینی شه‌هید كردووه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-06-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: ئیسرائیل لەسەرەتای ئەمساڵەوە 112 فەڵەستینی لەكەناری خۆرئاوا و رۆژهەڵاتی قودسی داگیركراو شه‌هیدكردووه‌.

نووسینگەی كاروباری مرۆیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردۆتەوە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاكو 29ی ئایار لەكەناری خۆرئاوا و رۆژهەڵاتی قودسی داگیركراو 112 فەڵەستینی شه‌هیدكراون و بریندار كراون.

لە راپۆرتەكەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی كە هێزەكانی ئیسرائیل لەو ماوەیەدا 107 فەڵەستینییان شه‌هیدكردووه‌ وچوار هەزار و 229 فەڵەستینی دیكەیشیان بریندار كردووە.

جوولەكە نیشتەجێكراوە توندئاژۆكانیش لەو ماوەیەدا 409 هێرشیان كردووەتە سەر فەڵەستینییەكان ولەئاكامدا پێنج فەڵەستینییان كوشتووە و 105 فەڵەستینی دیكەیشیان بریندار كردووە.

هاوكات خانووی 575 فەڵەستینی لەكەناری خۆرئاوا و رۆژهەڵاتی قودسی داگیركراو رووخێندراون.

لەراپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دراوە: لەئاكامی چالاكییەكانی فەڵەستینییەكانیشدا لەدژی جولەكە نیشتەجێكراوەكان لەسەرەتای ئەمساڵەوە 18 ئیسرائیلی كوژراون و 111 ئیسرائیلی دیكەیش بریندار بوون.