دیجیتال میدیای سپێده
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، موعین ئەلکازمی ڕایگەیاند،"چوارچێوە و هەرێم گەیشتنە کۆدەنگی لەسەر بڕگەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئهمساڵ".
ئەلکازمی بۆ ئەلموتەڵهع رایگهیاند:"دانوستانکاری چوارچێوەی شیعە گەیشتە کۆدەنگی لەگەڵ پارتی دیموکرات لەسەر میکانیزمی دەستوری هەناردەکردنی نەوتی هەرێم".
ئەلکازمی وتیشی:"گفتوگۆکان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم، و ڕێگریکردن لە دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی نەینەوا و کەرکوک لەلایەن کوردستانەوە بەردەوامە".
ئەو ئەندامەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە، "بابەت و ناکۆکییەکان لەماوەی هەفتەی داهاتوودا دەگەنە سازش، هۆشداریشیدا کە لیژنەی دارایی هەموارکردن لە بودجەدا دەکات و خشتەی گواستنەوەکان تەواو دەکات و ڕەوانەی پەرلەمان دەکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت".