نرخی نەوت.. خاوی برێنت بە 33،92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-06 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

وێڕای ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی نێوان ئۆپێك + بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا ساز بكرێت، بەڵام نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی تۆماركرد، هەر بەرمیلێكی بە 33 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.