سەرۆكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواكارییەكی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە كەتایبەتە بە پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی وڵات.
عەتوانی عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئەمرۆ داواكاریەكی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە تایبەت بە پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023.
عەتوانی ئاماژەی بەوەكردوە: دووبارە داوا لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین پەلە بكەن لە ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت بۆ دەنگدان وپەسەندكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی لەماوەی ئەم هەفتەیە دا.
عەتوانی راشیگەیاندوە: بۆ ئەوەی هەمووان ئاگادار بن، ئێمە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هەنگاوی كۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانمان تەواوكردوە، و ژمارەی پێویستیشمان بەدەست هێناوە بۆ دیاریكردنی وادەی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە پەسەندكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو دا.