عێراق و پاکستان پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوشەکانیان تاوتوێ کرد

دوا نوێکردنەوە: 2023-06-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید و وەزیری دەرەوەی پاکستان، بیلاوال بۆتۆ زارداری پتەوترکردنی پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراویکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید پێشوازیی کردووە لە وەزیری دەرەوەی پاکستان، بیلاوال بۆتۆ زارداری.

راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پتەوترکردنی پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە تاوتوێ کراوە و لەوبارەیەوە سەرکۆماری عێراق بە پێویستی زانیوە کە وڵاتەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، سوود لە شارەزایانی بواری ئەمنی پاکستان وەربگریت.

عەبدولـلەتیف رەشید ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەوڵەکان چڕکراونەتەوە، بۆ ئەوەی بەم زووانە بوودجەی گشتیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند بکرێت، تا حکوومەتی عێراق بتوانێت وشکەساڵی و قەیرانی کەمی ئاو چارەسەر بکات، ھەروەھا پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان جێبەجێ بکات.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی پاکستان، بیلاوال بۆتۆ زارداری رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی لە عێراق دەکات و گوتوویەتی: "ھەوڵدەدەین پەیوەندیی و ھاریکارییەکانمان لەگەڵ عێراق پتەوتر بکەین، ئامادەین بە ھاوبەشی لەگەڵ عێراق لە بواری ئاودا، کار بکەین".

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی پاکستان، بیلاوال بۆتۆ زارداری گەیشتە بەغدا.