دیجیتاڵ میدیای سپێده
د.موسەننا ئەمین ڕایگهیاند: بەپێی خەمڵاندنی وەزراەتی بازرگانی سەرەتا بڕیابوو بڕی (375) ھەزارتەن وەربگیرێت لەجوتیاران ،بەڵام دواتر بەھەوڵی ھەموولایەك بڕیادرا بڕی (500) ھەزار تەن وەربگیرێت
د.موسەننا ئەمین پهرلهمانتاری یهكگرتوو له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕۆژی یهكشهممه 4ی حوزهیرانی 2023 پەیوەندیكرد بە ھەریەك لە وەزارەتی كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان و چەند كەسایەتیەكی سیاسی و ھەروەھا بەڕێز (فواد حسێن) جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ،بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كە ئەمساڵ برێكی زۆر باش گەنم لەھەرێمی كوردستان بەرھەم ھاتووە.
د.موسەننا ئەمین ئاماژهی بهوهكرد، بەپێی خەمڵاندنی وەزارهتی بازرگانی سەرەتا بڕیابوو بڕی (375) ھەزارتەن وەربگیرێت لەجوتیاران، بەڵام دواتر بەھەوڵی ھەموولایەك بڕیادرا بڕی (500) ھەزار تەن وەربگیرێت، لەچاو ئەوبڕە گەنمەی بەرھەم ھاتووە لەھەرێمی كوردستان وەرگرتنی ئەوبڕەش كەمە بۆ جوتیاران.
بەڕێز (فواد حوسێن )بەڵێنی بە (د.موسەننا ئەمین) دا (10 بۆ 15) ڕۆژ پێش ئەوەی وەرزی وەرگرتنی گەنم كۆتایی پێ بێت مۆڵەتی وەرگرتنی گەنم و وەزیادكردنی ڕێژەی گەنمی جوتیاران و وەرگرتنی لێیان لەسایلۆكان، پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت لەنێوان ھەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و باززگانی عێراق، ھەوڵ ئەدرێت چەندێك گەنم ھەبێت لەھەرێمی كوردستاندا و پێویست بێت وەربگیرێت.
د.موسەننا باسی لهوهشكرد، پێمان خۆش بوو ئەم ھەواڵەتان پێ ڕابگەیەنین بۆ ئەوەی تووشی دڵەڕاوكێ نەبن و ھێشتا دەرفەت ماوە بۆ چارسەركردنی ئەو كێشەیە، ھەرچەند گەنمتان لێ وەردەگرن لەئێستادا تەسلیمی بكەن، ئەوەی دیكەش ھەڵدەگیرێت بۆ گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكان و پشتیوان بەخوا بەڵێنك ھەیە ئەو كێشەیە بەشێوازێكی گونجاو لەبەرژەوەندی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت.