د. موسە‌ننا ئە‌مین: هە‌واڵێكی دڵخۆشكە‌ر بـە‌جوتیارانی هە‌رێمی كوردستان دە‌دات

دوایین نوێکردنەوە 2023-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەهەوڵی د. موسەننا ئەمین پەرلەمانتاری كوتلەی یەكگرتوو لەپەرلەمانی عێراق، بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم زیادكرا.

د. موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەكوتلەی یەگگرتوو لەپەیجی فەرمی خۆی لەفیسبۆك بڵاویكردۆتەوە: كەلەمیانی پەیوەندیكردنی ناوبراو بەهەر یەك لەوەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان وچەند كەسایەتیەكی سیاسی وهەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق وجێگری سەرۆك وەزیران، توانیویەتی بەدواداچوون بۆ كێشەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارنی هەرێم بكات، كە ئەمساڵ برێكی زۆر باش گەنم لەهەرێم بەرهەمهاتووە.

ئاماژەی بەوەشكردوە: بە‌پێی خە‌مڵاندنی وە‌زراە‌تی بازرگانی سە‌رە‌تا بڕیابوو بڕی (375) هە‌زارتە‌ن وە‌ربگیرێت لە‌جوتیاران، بە‌ڵام دواتر بە‌هە‌وڵی هە‌موولایە‌ك بڕیادرا بڕی (500) هە‌زار تە‌ن وە‌ربگیرێت، لە‌چاو ئە‌وبڕە‌گە‌نمە‌ی بە‌رهە‌م هاتووە‌لە‌هە‌رێمی كوردستان وە‌رگرتنی ئە‌وبڕە‌ش كە‌مە‌بۆ جوتیاران.

راشیگەیاندوە: كەجێگری سەرۆك وەزیران بەڵێنی بە ناوبراو داوە لە 10 بۆ 15 رۆژی پێش ئەوەی وەرزی وەرگرتنی گەنم كۆتایی پێ بێت مۆڵەتی وەرگرتنی گەنم و زیادكردنی رێژەی گە‌نمی جوتیاران و وە‌رگرتنی لێیان لە‌سایلۆكان، پێداچوونە‌وە‌ی پێدا دە‌كرێت لە‌نێوان هە‌ردوو وە‌زارە‌تی كشتوكاڵ وباززگانی عێراق، هە‌وڵدە‌درێت چە‌ندێك گە‌نم هە‌بێت لە‌هە‌رێمی كوردستاندا وپێویست بێت وە‌ربگیرێت.

د. موسەننا ئەمین جەختی لەوە كردۆتەوە: دەمانەوێت جوتیاران بەم هەواڵە بزانن بۆ ئەوەی تووشی دڵەراوكێ‌ نەبن وهێشتا دەرفەت ماوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە. وگوتی: پشتیوان بە‌خوا بە‌لێنك هە‌یە‌ئە‌و كێشە‌یە‌بە‌شێوازێكی گونجاو لە‌بە‌رژە‌وە‌ندی جوتیارانی هە‌رێم چارە‌سە‌ر بكرێت .