سلێمانی..بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشکردن لەتاقیکردنەوەکاندا شەش تۆمەتبار دەستگیرکران

دوایین نوێکردنەوە 2023-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات بەھاوکاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانی و لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش (قۆپیە) بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لەیەکێک لەخوێندنگاکانی شاری سلێمانی و لەڕێی ئامێری بێ تەل و موبایلەوە لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەش تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات بەھاوکاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان دەستگیربکرێن.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردبوو، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چوار ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئامێری بێ تەل و موبایل و چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن.

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران:

د، ک، ع لەدایکبووی ١٩٩٧

ج، ع، ح لەدایکبووی ١٩٩٦

ش، م، أ لەدایکبووی ١٩٨١

ھ، د، م لەدایکبووی ٢٠٠٢

ھ، إ، أ لەدایکبووی ١٩٩٨

پ، خ، أ لەدایکبووی ٢٠٠٤

بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٤٠ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.