سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ی ئازه‌ربايجان ‏كرد

دوایین نوێکردنەوە 2023-06-07 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/6/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سير مه‌مه‌دۆف هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ‏ئازه‌ربايجان له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان، بيروڕاى گۆڕييه‌وه‌.‏ هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى باش هه‌ن بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ‏به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى، بازرگانى و گه‌شتياريدا. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ […]