مامۆستایەكی وانەبێژ جەرگی خۆی بەخوارزا نەخۆشكەی دەبەخشێت

دوا نوێکردنەوە: 2023-06-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

دوای ئەوەی خوارزایەكی بە ناوی زیلان سەرباز تووشی نەخۆشی جەرگ دەبێت مامۆستا ڕێکان بڕیاریدا جەرگی خۆی پێ ببەخشێت.

حسن هاشم نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی سۆران لەپەرەی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە: ریکان حەسەن سرێشمەیی، کە خەلکی ئایدارەی سۆرانە لە بەڕێوەبەرایەتی پەوەردەی سۆران مامۆستای وانەبیژە، دوای ئەوەی خوارزایەكی بە ناوی زیلان سەرباز تووشی نەخۆشی جەرگ دەبێت و پزیشكان پێیان راگەیاندوون پێویستە جەرگی كەسێكی دیكەی بۆ بچێندرێت، مامۆستا ڕێکان وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی بۆ ڕزگارکردنی گیانی کەسێک جەرگی خۆی بەخشییە خوارزا تاقانەكەی و ئێستا لە نەخۆشخانەیەكی توركیان و نەشتەرگەرییان بۆ كراوە.

ئەوەشی نوسیوە: مامۆستایانی وانەبێژ هەمیشە دلسۆز و خاوەن ئیرادەن، خوای گەورە مامۆستا ڕێکان سەلامەت و تەندروست بکا لەگەل خوارزاکەی، هەمووتان دووعای بەخێر و سەلامەت و شیفا بۆ م. ڕێکان و کچەکە بکەن تا بەسەلامەت بگەڕێنەوە.