دیجیتال میدیای سپێده
لیژنەی كشتوكاڵ وئاو لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: چارەسەركردنی دۆسیەی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پێویستی بەبەكارهێنانی هێز هەیە لەقسە و هەڵسوكەوتدا.
سائیر ئەلجبوری، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە: گرنگە عێراق رێگە بەدراوسێكانی نەدات ئاو لەسەر خاكەكەی ببڕن وگوتی: چارەسەركردنی ئەم دۆسیەیە پێویستی بەبەكارهێنانی هێز هەیە لەرێگەی قسەو هەڵسوكەتكردن لەگەڵیدا.
جبوری گوتیشی: زۆرێك لەوڵاتان ناكۆكی وجەنگ لەنێوانیان دروست بووە بەهۆی كێشەی ئاو، بۆیە عێراقیش لەوە زیاتر بەرگەی ئەو دۆسیەیە ناگرێت ودۆخەكەی خرابتر بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵسوكەوتی وڵاتانی دراوسێ لەبەرامبەر عێراق جێگەی قەبوڵ كردن نیە بەیاسا و شەرع و ئەخلاقەوە، بۆیە ناكرێت دۆخی عێراق بەئیستیغلال ببینن بە بڕینی ئاو بۆ سەر خاكەكەی.