هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسویەتی، سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم بەوەی لە ماڵەکانیان ماونەتەوە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، سوپاسێکی تایبەت بۆ قارەمانەکانمان، تیمە پزیشکییەکان، هێزەکانی پێشمەرگە، جێبەجێکارانی یاسا و ئاژانسەکانی راگەیاندن کە ماندوونەناسانە کار بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی دەکەن. شانازیتان پێوە دەکەم.