له یادى چل ساڵه‌ى جینۆساید و تاوانى ڕاگواستن و بێسه‌روشوێنكردنى كوردانى فه‌یلیدا كه یه‌كێكى دیكه بوو له زنجیره‌ى تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردى فه‌یلى داده‌نه‌وێنین و به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕاگواستن و ده‌ركردنى سه‌تان هه‌زار كوردى فه‌یلى و بێسه‌روشوێنكردنى ده‌یان هه‌زارى دیكه‌یان، ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتنى موڵك و ماڵ و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌یان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه كوردن و پشتگیری‌یان له شۆڕش و مافه‌كانى گه‌له‌كه‌یان كردووه، به هه‌موو مانایه‌كى وشه جینۆسایدێك بوو به‌رامبه‌ر به كوردانى فه‌یلى ئه‌نجام درا.
له‌م یاده‌دا و به‌و پێیه‌ى ئه‌م تاوانه‌ى به‌عس به‌رامبه‌ر كوردانى فه‌یلى له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراقه‌وه به جینۆساید ناسراوه، دووباره داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه قه‌ره‌بووى كوردانى فه‌یلى بكاته‌وه و ئه‌ركى یاسایى و ئه‌خلاقیى خۆى به‌جێ بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها كێشه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه و ملك و ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات.
دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردى فه‌یلى و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
6/4/2020