حكومەتی بەغدا رەتیكردەوە بودجە بۆ بەنداوی باوەنور تەرخان بكات

دوایین نوێکردنەوە 2023-08-13 00:00:00 - سەرچاوە: نەوا

هەوڵدراوە بودجە بۆ دەستپێكردنەوەی بەنداوی باوەنور سەر بە ئیدارەی گەرمیان تەرخان بكرێت، بەڵام حكومەتی عیراق رەتیكردۆتەوە بۆى تەرخان بكات.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەنداوی باوەنور كەلەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دروست دەكرێت، بەڵام لەئێستادا كاركردن تێیدا وەستاوە، هەوڵماندا لەڕێگەی حكومەتی عیراقەوە بودجەی بۆ تەرخان بكرێت و دروست بكرێت.
سۆران عومەر راشیگەیاندوە، دوای داواكردن لەئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داواكە رەوانەی وەزارەتی دارایی و پلاندانان و سەرچاوە ئاویەكان كرا، بەڵام بەداخەوە پاش دراسەكردنی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكان رەفزی كرد ئەو بەنداوە دروست بكات.