هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمشەو دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەكان، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمشەو دەگاتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و نوێنەری توركمان كۆببێتەوە، رۆژی پێنج شەممە دەگاتە هەولێرو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كورستانیش كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كورستان لە رێگەی توركیا، پێدانی 1 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بە عێراق كە دادگەی نێودەوڵەتی وەك سزا بە سەر توركیا سەپاندوییەتی، تۆماركردنی سكاڵایەكی دیكەی عێراق لەسەر توركیا لە دادگەی نێودەوڵەتی، گرتنەوەی ئاو لەسەر عێراق، پەكەكە، ئەو مەلەفانەن كە گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.