بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەمەریكا دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2023-08-24 00:00:00 - سەرچاوە: هەرێم نیوز

ڕۆژی پێنجشەممە، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی تازەی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە ئەو دەرفەتەی هەیە لە هەرێمی كوردستان كار بكات و وێڕای ئاماژەپێدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكاندا، ڕۆڵی مەسعود بارزانی لە گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند و جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی ئەمەریكا خواست و ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و مەترسیی مانەوەی تیرۆر، و هەروەها بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆر و بوارە جۆراوجۆرەكانی تر بە پێویست زانی.