هەرێم نیوز
ئەمرۆ پێنج شەممە، لەسەر سكاڵای كچێك و بە تۆمەتی فریودانی، تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیركرا.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە فریودراوەو بڕێك پارەو ئاڵتونی لێسەندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دەركەوت كە تۆمەتبار بەناوی خوازراوەوەو بەبەكارهێنانی هەژماری ساختە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی و بەبیانوی هاوسەرگیری هەشت هەزار دۆلارو بڕێك ئاڵتونی لە سكاڵاكار سەندووە.
هەروەها راشیگەیاند: لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو ، سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتبار بووە .
ئاماژەبەوەشکراوە: لەئێستادا تۆمەتبار (ه، أ، ح لەدایكبووی 1985 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.