دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوا نوێکردنەوە: 2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ شەممە 30/11/2019، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 750 دیناربوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بەجێگیری مایەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 49 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 55 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1464 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 215,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 250,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 283,000 دینار