سامسۆنگ لە پێشانگای IFA 2023 پەردەی لەسەر جشۆر و وشککەرەوەی BESPOKE AI لادا

دوایین نوێکردنەوە 2023-08-31 00:00:00 - سەرچاوە: سامسۆنگ

- جلشۆر و وشککەرەوە بە یەک مۆدێل بە تەکنەلۆژیای گەرمی پەمپ ئینڤێرتەری دیجیتاڵی کاردەکات

 

[هەولێر، کوردستان، 30ی ئابی 2023] - کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ پەردەی لەسەر ئامێری شتن و وشککەرەوەی BESPOKE AI لە یەک مۆدێلی نوێدا بە تەکنەلۆژیای گەرمی پەمپ ئینڤێرتەری دیجیتاڵی لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئەلیکترۆنیاتی بەکاربەر و ئامێرە ناوماڵەکانی بەرلین لادا (IFA 2023) . ئەم مۆدێلە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی کێشەی گواستنەوەی جل لە جلشۆرەوە بۆ وشککەرەوە، و خولەکە بە یەک هەنگاو تەواو دەکات. یەکە نوێیەکە توانای شۆردنی گەورەی 25 کیلۆگرام لەگەڵ توانای وشککردنەوەی بە بەکارهێنانی گەرمی پەمپ کە توانای 13 کیلۆگرامە تێکەڵ دەکات، هەروەها پشتگیری دەکرێت لەلایەن کارە زیرەکەکانەوە بۆ ئەوەی نەرمی زیاتر بە بەکارهێنەران بدرێت.

جونهوا لی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی ئەزموونی کڕیاران بۆ بازرگانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: " مۆدێلی جلشۆر و وشککەرەوەی BESPOKE AI یەکەم مۆدێلی سامسۆنگە، هەروەها بە تەکنەلۆژیای گەرمی پەمپ ئینڤێرتەری دیجیتاڵی دەوڵەمەندە، بۆ ئەوەی پرۆسەی شۆردن زۆر ئاسانتر بێت، و پێویستی بە گواستنەوەی جلوبەرگ نەبێت، هەروەها شوێن لەناو ماڵەکەش پاشەکەوت دەکات. وە ئەزموونی جلشۆردنەکەت ئێستا ئاسانتر و چێژبەخشترە، لەگەڵ پاشەکەوتکردنی ووزە لە ڕێگەی دۆخی وزەی  Energy AI ی SmartThings Energy[1]".

پاشەکەوتکردنی شوێن

ئەم مۆدێلە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە شوێن لە ماڵەکانیاندا پاشەکەوت بکەن، چونکە شوێنی کەمتر دەگرێت لە دانانی دوو ئامێر، و دەتوانرێت خولێکی تەواو شۆردن لە یەک ئامێردا تەواو بکرێت. بەمە بەکارهێنەران دەتوانن شوێنی زیاتر لە ماڵەکانیان دابین بکەن، و بۆ بەکارهێنانی تر بەکاری بهێنن، بە تایبەت کە دیزاینی سادە و تەختی BESPOKE لەگەڵ دیکۆری ناوەوەی ماڵەکە و هەر ئامێر و مۆبیلیاتێکی تردا هاوئاهەنگە.

ئاسانکاری بۆ پرۆسەی شۆردن

تایبەتمەندیەکانی مۆدێلەکە و خولەکانی شۆردن بە شێوەیەک دیزاین کراون کە ئەزموونێکی گشتگیرتر نەرمتر بۆ بەکارهێنەران مسۆگەر کراون کە دەتوانن بە ئاسانی کۆنترۆڵیان بکەن، هەڵبژاردنی خولی شۆردن و وشککردنەوە بە ئاسانی لە ڕێگەی شاشەی فراوانی LCD ەوە دیاری دەکرێت. هەروەها شاشەکە ڕاپۆرتەکان لە کۆتایی خولەکەدا پیشان دەدات بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی زانیاری بۆ بەکارهێنەران.

و بە بەکارهێنانی دۆخی [2]AI Wash، تێکەڵەی جلشۆر و وشککەرەوەی BESPOKE AI کێش و نەرمی قوماشەکە[3] لە هەر بارێکدا و ئاستی پیسی دیاری دەکات بە پشتبەستن بە تەڵخی ئاوەکە بۆ باشکردنی بڕی ئاو و پاککەرەوەی بەکارهێنراو. وە بە بەردەوامی سوود لەم زانیاریانە وەردەگرێت بۆ ڕێکخستنی کاتەکانی تەڕکردن و شۆردن و وشککردنەوە بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام بە خێرایی و کارایی.

کارپێکردنی ئەرکە خۆکاری و زیرەکەکان

سامسۆنگ تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ بەڕێوەبردنی ئامێرەکانیان بە شێوەیەکی کارا. وە دەرگاکە بە شێوەیەکی خۆکاری دەکرێتەوە کاتێک خولەکە تەواو بوو بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن بە هەوڵێکی کەمتر جلە شۆراوەکان دەرکەن. بەم شێوەیە هەوای شێدار و گەرما دەردەچن و هەوای پاک دەچێتە ناو سلندەرەکەوە. مۆدێلەکە بە سیستەمێکی پاککردنەوەی گەرماگۆڕینەوەی خۆکاری بەهێز کراوە کە بە شێوەیەکی کاریگەر کوالێتی وشککردنەوە دەپارێزێت، هەروەها پشتگیری لە دۆخی AI Energy دەکات لە [4]SmartThings Energy، بۆ پاشەکەوتکردنی وزە بە شێوەیەکی زیرەک.

سامسۆنگ نوێترین ئامێری دیجیتاڵی خۆی نمایش دەکات، لەنێویاندا جلشۆر و وشککەرەوەی BESPOKE AI™  Washer & Dryer Combo، لە میانی پێشانگای IFA 2023 کە لە سەرەتای مانگی ئەیلول دەستپێدەکات.

 

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

سامسۆنگ ئیلهام بەخشە بۆ جیهان و داهاتوو وێنا دەکاتەوە بە بیرۆکەی گۆڕانکاری و تەکنەلۆژیاکان، و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ بکەن لەم بەستەرە: https://news.samsung.com/mena

 

 

 


[1] لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، هەروەها پێویستی بە هێڵی وای فای و هەژماری سامسۆنگ هەیە

[2] لە ئەمریکا بە AI OptiWash ناودەبرێت

[3] بۆ ئەوەی هیچ زیانێک نەگات، باشتر وایە قوماشی هاوشێوە بەیەکەوە بشۆرێت. لەسەر بنەمای ئەلگۆریتمێک کە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە.

[4] لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، هەروەها پێویستی بە هێڵی وای فای و هەژماری سامسۆنگ هەیە