پێشانگای IFA 2023 : Samsung SmartThings مرۆڤەکان بەو شتانە دەبەستێتەوە کە زۆر گرنگن
هەولێر، کوردستان– 2023 – ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس نوێترین داهێنانەکانی خۆی بۆ ماڵە پەیوەستەکان نمایشکرد لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا بۆ IFA 2023، کۆمپانیاکە تیشکی خستە سەر دیدگای خۆی بۆ SmartThings کە بەکارهێنەران لە سەرانسەری ئەوروپادا ئەو بابەتانە لە پێشینەدا دابنێن کە گرنگە بۆیان- لە پاشەکەوتکردنی وزە، زیادکردنی ئاسایش و دەستڕاگەیشتن بە کەیفخۆشی زۆر بۆ کاراترکردنی ژیانی ڕۆژانەیان. سیستەمی SmartThings کە هەمیشە لە گەشەکردندایە ڕێگە بە 285 ملیۆن بەکارهێنەرەکەی دەدات کە ماڵەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانیان و کەسایەتیان بگونجێنن، بە شێوەیەکی نەرم چەندین ئامێر لە ڕێگەی یەک بەرنامەوە بەیەکەوە ببەستنەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن.
ئامادەبوونی سامسۆنگ لە IFA 2023 لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکە توێژینەوە نوێیەکانی بەکاربەران هاوبەش دەکات، کە لە سەرانسەری ئەوروپا ئەنجامدراوە بۆ تێگەیشتن لە پێداویستییە پەرەسەندووەکان لەبارەی تەکنەلۆژیای ناوماڵەوە.
بنیامین براون، بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئەوروپا ڕایگەیاند: "سامسۆنگ بەجۆش وخرۆشە بۆ بەستنەوەی بەکارهێنەرانمانە بەو کەس و شوێن و کات بەسەربردنانەی کە زۆر گرنگن بۆیان". "ئێمە بەردەوام دەبین لە سودوەرگرتن لەو ئەگەرانەی کە نوێترین داهێنانەکانی تەکنەلۆژیا پێشکەشی دەکەن بۆ دڵنیابوون لە فراوانبوونی سیستەمیSmartThings بە شێوەیەک کە ڕێگە بە بەکارهێنەر بدات زیاتر لەو پەیوەندیانە دروست بکەن کە گرنگن."
بەرزکردنەوەی ئەزموونی ناو ماڵەوە
بەرنامەی SmartThings ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە هەر شوێنێکەوە ماڵەکانیان کۆنترۆڵ بکەن، ئەمەش یارمەتیان دەدات چێژ لە کات بەسەربردنێکی نەرم وەربگرن و هەروەها سەلامەتیان بپارێزێت. لە سەرانسەری ئەوروپا، ماڵەکانمان بەردەوامن لە گرنگتربوونی زیاتر وەک لە جاران چونکە ڕۆژانە چەندین ڕۆڵ دەگێڕن – لە ئۆفیسەکانەوە تا شوێنەکانی پشوودان و کات بەسەربردن. حەوت بەکارهێنەر لە هەر دە بەکارهێنەریک (71%) هاوڕان لەسەر ئەوەی کە تەکنەلۆژیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەیە، لەوانە چۆنیەتی پەیوەندیان لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیان، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارەکانیان و چێژ وەرگرتن لە خولیاکانیان.
ئێستا ئەوانەی خولیای خواردنیان هەیە دەتوانن بە تەواوی خۆیان بە خۆشی چێشت لێنان و خواردنەوە ببەستنەوە لەگەڵ Samsung Food، و بەرنامەی نوێی all-in-one بۆ گەڕان بەدوای ڕێچکە و پاشەکەوتکردن و هاوبەشکردن، پلاندانان بۆ ژەمەکان، چێشتلێنان و بازاڕکردنی لە بەقاڵ. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاگەیەندرا، Samsung Food لە 104 وڵات و هەشت زمان بەردەستە، و زانیاری خۆراکی جیهانی دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەران، بەمەش بەهێزیان دەکات بۆ بڕیاردانی لەسەر خۆراک و تەندروستی و ئەو چێشتانەی کە گونجاوە بۆیان. هەروەها پەیوەندی بە چێشتخانەی بەکارهێنەرانەوە دەکات، دەستبەجێ کات و پلەی گەرمی گونجاو دەنێرێت بۆ فڕنی سامسۆنگ کە گونجاوە. بە زیاتر لە 160 هەزار ڕێچکە، هەمیشە شتێکی نوێ دەبێت بۆ لێنان.
تا کۆتایی ساڵ بە بەکارهێنانی Food AI، Samsung Food ڕێچکەی کەسی پێشکەش دەکات کە ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکانی خۆراکی بەکارهێنەرانن، وەک گۆڕینی ڕێچکەکان بۆ وەشانی ڤیگن تەنها بە چەند کرتەیەک. لە پێشکەوتنێکی زیاتردا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، پەیوەندی بە سامسۆنگەوە دەکات بۆ ئەوەی پلانی ژەمە خۆراکییە تایبەتەکان بگونجێنرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئارەزووەکان و پێداویستییەکانی خۆراکدا بگونجێت، هەروەها پشتگیری بەکارهێنەران بکات لە گەیشتن بە ئامانجە تەندروستییەکانیان. لە ساڵی 2024 بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Vision AI، Samsung Food ئەو وێنانەی ژەمەکان کە گیراوە بەکاردەهێنێت بۆ پشکنینی زانیارییە خۆراکیەکان و ناسینەوەی پێکهاتەکان و پێشنیارکردنی باشترین ڕێچکەکان بۆ بەکارهێنانیان.
وەک بوونی سامسۆنگ وەک براندی ژمارە یەک لە تەلەفزیۆن بۆ ماوەی 17 ساڵ لەسەریەک , سامسۆنگ پابەندبوونێکی بێ ڕکابەری هەیە بۆ کەیفخۆشی. هێڵی شاشەی ناوازەی خۆی تەواوتر کردووە بە ڕاگەیاندنی Neo QLED 8K and 4K Q80C قەبارە98 ئینچ و پلانی هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی شاشەکانی Micro LED بهێنێتە ناو ئەوروپا، بۆ پێشکەشکردنی کۆنتراستی باوەڕپێنەکراو و وردەکارییەکان کە بینەران لە ناوەندی کردارەکەدا دادەنێت جا یاریکردن بێت یان سەیرکردنی فیلم.
بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی 100 ساڵەی دیزنی، سامسۆنگ خستنەبازاڕی چاپی The Frame – Disney100 ی ڕاگەیاند. بە تایبەتمەندی ڕوکاری تایبەت لە کانزای زیوینی پلاتینیۆمی مۆری دیزنی 100 و کۆنتڕۆڵێکی ناوازەی میکی ماوسی دیزنی. لەگەڵ 100 پارچەی هونەری ئەفسانەیی لە ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی، ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی پیکسار، Marvel ، Lucasfilm و ناشناڵ جیۆگرافیک، هەروەها وێنەی کلاسیکی میکی، مینی، وودی، سەندرێلا و چەندانی دیکەی لەگەڵدایە. هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن وێنەی خێزانەکانیان پیشان بدەن بۆ ژینگەیەکی ئەفسوناوی ماڵەوە.
هەروەها لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاگەیەندرا کە خستنەبازاڕی جیهانی The Freestyle 2nd Gen. ئەم پەخشکەرە گشتگیر و پۆرتەبڵە ئەزموونێکی شاشەی گەورە دەدات لە هەر شوێنێک بەکارهێنەر هەڵیبژێرێت - تەنانەت لەسەر سەقفیش. تایبەتمەندی Smart Edge Blending ئەزموونی شاشەی دیمەن و پۆرترێت پێشکەش دەکات، واتە دەتوانرێت دوو پەخشکەریFreestyle 2nd Gen یەکبخریت بۆ ئەوەی ئەزموونی بینینی پانۆرامای 160” و ستوونی 120” پیشکەش بکات. لەمەش زیاتر، بە دەستگەیشتنێکی تەواو بە Samsung Gaming Hub، بەکارهێنەرانی Freestyle 2nd Gen دەتوانن چێژ لە گەورەترین یارییەکان وەربگرن لە هاوبەشەکانی سامسۆنگ بۆ پەخش.
بە هاوبەشی لەگەڵ ئێکس بۆکس و Bethesda Softworks، ئێستا ئەمە ستارفیڵد دەگرێتەوە، کە یارییە سەرسوڕهێنەری نەوەی داهاتووە و ڕۆڵگێڕانە و لەنێو ئەستێرەکاندا. دەتوانرێت لە ڕێگەی Samsung Gaming Hub یاری پێبکرێت لەگەڵ ئەندامێتی Xbox Game Pass Ultimate، بەبێ پێویستی بە کۆنسۆڵ.
گرتنەبەری هەنگاوی بچووک بۆ هەسارەکەمان
سامسۆنگ پابەندە بە پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان کە یارمەتی خەڵک دەدەن پارە پاشەکەوت بکەن و هەنگاو بنێن بەرەو هەسارەیەکی باشتر. ئەم بابەتانە لە کارنامەی بەکارهێنەرانیشدا پێگەیان هەیە، زیاتر لە سێ چارەک (77%) دەڵێن بەدوای بەرهەمە تەکنەلۆژییەکاندا دەگەڕێن کە وزە پاشەکەوت دەکەن - نەک تەنها بۆ پاشەکەوتکردنی پارە، بەڵکو بۆ سوودی ژینگەش. هەروەها دوو لەسەر سێ (67%) بە گرنگ دەزانن کە ئامێری داهاتوویان بتوانێت پەیوەندی بە بەرنامەیەکەوە بکات کە ڕێگەیان پێدەدات چاودێری بکەن و بەکارهێنانی وزەیان کەم بکەنەوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە سەرانسەری ئەوروپا، 72%ی ئەوانەی پرسیاریان لێکراوە نیگەرانن لە تێچووی بەڕێوەبردنی ئامێرەکان لە ماڵەکانیاندا. بۆ یارمەتیدان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەمە، SmartThings Energy دەتوانێت یارمەتی بەکارهێنەران بدات بۆ باشترکردنی وزەی بەکارهێنراو لە سەرانسەری ئامێرەکانیاندا بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانیان بگونجێت و بەکارهێنانی کەمتر. بۆ نموونە دۆخی AI Energy لە SmartThings Energy ڕێگەت پێدەدات چاودێری بکەیت و بەکارهێنانی وزەی ئامێری جل شۆردنەکەت تا 70% کەم بکەیتەوە بە بەکارهێنانی Ecobubble بۆ شۆردن بە ئاوی فێنک لەبری گەرم.
هەروەها سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی جیهانی پاراستنی زەریاکان ئۆشن وایز و کۆمپانیای پاتاگۆنیای دروستکردنی جلوبەرگ کردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی پاشماوەی ووردە ڕیشاڵ. فلتەری Less Microfiber™ فلتەرێکی دەرەکییە لە جلشۆردا کە تا 98%ی دەردانی ووردەپلاستیک لە خولەکانی جلشۆرەوە کەمدەکاتەوە. و لە میانەی IFA، چارلی کۆکس، بەڕێوەبەری چارەسەری ووردەپلاستیک لە ئۆشن وایز ڕایگەیاند: “لە ڕێگەی هاوبەشیمان لەگەڵ سامسۆنگ و پاتاگۆنیا، ئۆشن وایز شانازی دەکات کە ڕێگەیەکی بۆ پیشەسازی نیشانداوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە ڕێگریکردن لە دەردانی ووردە ڕیشاڵەکان بۆ ناو زەریا. لە ڕێگەی داهێنانەکانی وەک فلتەریLess Microfiber™ ، دەتوانین تاکەکان بەهێز بکەین بۆ کەمکردنەوەی ووردە ڕیشاڵەکانیان لە ماڵەوە. چارەسەرێکی سادە و ڕۆژانەیە کە زەریاکانمان سوپاسی ئێمە دەکەن ”
تەکنەلۆژیاکانی گەرمکردنەوە وەکو پەمپی گەرمی نوێنەرایەتی بازاڕێکی خێرا گەشەسەندوو دەکەن و سامسۆنگ لە پێشەنگی ئەم گەشەکردنەدایە. گەرماو پەمپە داهێنەرەکانی سەرچاوە هەوا زیرەکەکانی لە ساڵی 2022ەوە گەشەیەکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینیوە لە 97% لە فرۆشتندا. ئەمانە لەگەڵ تانکی ئاوی گەرمی ناوخۆیی یان لەگەڵ ClimateHub ی سامسۆنگ کاردەکەن، بۆ ئەوەی ماڵەکەت بە درێژایی ساڵ ئاسوودە بێت، هەر کەشوهەوایەک بێت. هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە سیستەمی SmartThingsەوە بکەن، تا بتوانن چاودێری بەکارهێنانی وزەیان بکرێت و بەپێی ژینگەی دڵخوازی بەکارهێنەر بگونجێت. نوێترین زیادکردن بۆ کۆمەڵەی گەرمی پەمپە مۆنۆبلۆکەکانی پلەی گەرمی بەرز، EHS Mono R290، لە مانگی ئەیلولدا دەخرێتە بازاڕەوە.
گەشتەکەی سامسۆنگ بەردەوام لە پەرەسەندندایە چونکە ئامانجی دیزاینکردنی تەکنەلۆژیایە کە یارمەتی خەڵک بدات زۆرترین سوود لە ڕۆژەکەیان وەربگرن لە هەمان کاتدا هەنگاوی بچووک دەنێین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکانمان. مۆبایلەکانی گالاکسیZ Flip5 و Fold5 و زنجیرەی گالاکسی Tab S9 جۆرەها مادەی بەکارهاتووی تێدایە، لەوانە ئەلەمنیۆم و شووشە و پلاستیکی بەکارهاتوو کە سەرچاوەیان لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراوی دەریاوە و بەرمیلی ئاو و شووشەی PET وەرگرتووە. تەنانەت زنجیرەی گالاکسی Watch6 پلاستیکەکانی بەکارهاتوو لەخۆدەگرێت. هەموو ئەم داهێنانانەی گالاکسی لە پاکەتەکەیدا دەبینرێت کە بە بەکارهێنانی مادەی کاغەزی بەکارهاتوو دروستکراون .
پاراستنی ماڵەکەت بە پارێزراوی
سامسۆنگ لەو دڵنیاییە تێدەگات کە تەکنەلۆژیای زیرەک دەتوانێت لە سەرانسەری نەوەکاندا بیدات. ئاسایش بابەتێکی سەرهەڵداو بوو لەو لێکۆڵینەوەیانەی کە ئەنجامدرابوون. وەک چاودێریکردنی ماڵەکەیان لەکاتێکدا لەوێ نین (54%)، هەستکردن بە سەلامەتی کاتێک بە تەنیا لە ماڵەوە بن (39%) و سەلامەتی خێزانەکەیان کاتێک لە دەرەوەی ماڵن (39%) وەک سوودە سەرەکییەکانی سەلامەتی تەکنەلۆژیای زیرەک سەیر دەکرێن.
سیستەمی SmartThings کۆمەڵێک هاوبەش لەخۆدەگرێت کە پابەندن بە یارمەتیدانی خەڵک بۆ ئەوەی ماڵەکانیان و کەسە نزیکەکانیان بە سەلامەتی بهێڵنەوە. ئێستا ئەمە Yale دەگرێتەوە کە براندێکی پێشەنگە لە بواری ئاسایشی ماڵەوە. قفڵی زیرەکی Yale Linus® و Smart Opener نوێ بۆ دەروازە و گەراج ڕێگە دەدەن دەرگا و دەروازەکان لە دوورەوە لە ڕێگەی بەرنامەەکەوە قوفڵ بکرێن بۆ دڵنیابوون لە ئارامی دەروونی بۆ هەموو ئەندامانی خێزانەکە.
کردنەوەی داهاتوو لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای زیرەکەوە
سامسۆنگ وەبەرهێنانی لە داهاتوویەکدا کردووە کە لە دەوری ئەو ئەگەرانە بنیات نراوە کە تەکنەلۆژیا دەتوانێت قفڵەکەی بکاتەوە. یەکێک لەو بوارانەی کە ئامانجیەتی جیاوازی دروست بکات ئەوەیە کە تەکنەلۆژیای ماڵە زیرەکەکان بە ئاسانی بەردەست بکات. توێژینەوەکە دەریدەخات چارەکێکی ئەوروپییەکان وەرگرتنی تەکنەلۆژیای زیرەک بە هۆکارێکی سەرەکی دەزانن بۆ خواستراوی ماڵەکەی داهاتوویان و زیاتر لە سێ لەسەر چواری بەشداربووان وتوویانە کە ماڵە زیرەکەکان تەواو سەرنجڕاکێشن (77%).
بە تێگەیشتن لەم شتە، سامسۆنگ کاردەکات بۆ ئەوەی ئەم ئەگەرانە بکاتە ڕاستی و باوەڕی بە هێزی هاوبەشی هەیە کاتێک باس لە پێشخستنی ئەم دیدە دەکرێت. بە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیای ABB Smart Buildings و SMA کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی جیهان لە دابینکردنی تەکنەلۆژیایphotovoltaic و سیستەمی هەڵگرتن، هیوادارە خەڵک زیاتر بە ماڵەکانیانەوە ببەستێتەوە بە چەسپاندنی ئەگەرەکانی تەکنەلۆژیای زیرەک لە خانووەکاندا پێش کڕینی. بە تێکەڵکردنی بەرهەمەکانی ABB و SMA لە SmartThings Energy، بەمەش ماڵەکان دەتوانن سەلامەتتر و زیرەکتر و بەردەوامتر بن. بۆ نموونە توانای بەڕێوەبردنی ئامێرەکان لە کاتی گونجاودا، بەدواداچوون بۆ بەکارهێنانی وزە بۆ ڕێکخستنی بەکاربردن بە پشتبەستن بە نرخی وزە و شێوازی بەکارهێنان، و باشکردنی بەکارهێنانی وزە لەسەر بنەمای بەرهەمهێنانی وزەی خۆر.
دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان
سامسۆنگ ئیلهام بەخشە بۆ جیهان و داهاتوو وێنا دەکاتەوە بە بیرۆکەی گۆڕانکاری و تەکنەلۆژیاکان، و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆبایلە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ بکەن لەم بەستەرە: https://news.samsung.com/mena